هه‌ڵه‌ی پزیشكی كۆتایی به ژیانی هاووڵاتییه‌ك هێنا
له شوێنی ده‌رمانی ئازار شكێن، ده‌رمانێكی تایبەت بە كه‌سایه‌تییه‌کی شاره‌زوور درا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی شاره‌زوور گیان له‌ده‌ست ده‌دات و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ش له لایه‌نه پزیشكییه‌كانه‌وه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نه‌به‌رد حاجی فایه‌ق، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی شاره‌زوور و شاری سلێمانی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕایگه‌یاند، هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ڵه‌ی پزیشكی بووه و له شوێنی ده‌رمانی ئازار شكێن ده‌رمانێكی تایبه‌تیان پێداوه و به‌هۆیه‌ویش ته‌ندروستی تێكده‌چێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی شاره‌زوور له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ئاشكرایان كرد، نه‌به‌رد حاجی فایه‌ق له 28ی 8ی 2025، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی چه‌وری له پشتی ده‌كات و دواتر له‌كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رمانی ئازارشكێن و چه‌ند ده‌رمانێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، پزیشكه‌كان به هه‌ڵه ده‌رزی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ش دۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی تێكده‌چێت و دواجار به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌به‌رد حاجی فایه‌ق ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و كه‌سوكاره‌كه‌یشی سكاڵای یاساییان له‌دژی ئه‌و پزیشكه تۆمار كردووه، كه ده‌رمانه‌كه‌یان به هه‌ڵه پێداوه و لێژنه‌یه‌كی پزیشكیش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه پێكهێندراوه و سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن.
نه‌به‌رد حاجی فایه‌ق تاوگۆزی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاره‌زوور مۆڵ و كه‌سایه‌تی دیار و ناسراوی ناحیه‌ی زه‌رایه‌ن و شاره‌زوور و شاری سلێمانی، باوكی 4 منداڵه و چاوه‌روان ده‌كرێت دادگه‌ی سلێمانی كه‌یسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.