كه‌مئاوی هه‌ڕەشه له عێراق ده‌كات و وشكه‌ساڵی به‌ڕێوه‌یه
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکانی ئاودێری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆشداری لە دروستبوونی وشکەساڵی دەدات
ساڵانه عێراق بۆ هاوینێكی بێ گرفت پێویستی به 18 ملیار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌ره‌رای چه‌ندین شه‌پۆلی به‌هێزی باران بارین به‌نداوه‌كان كه‌متر له 4 ملیار مه‌تر سێجا ئاوییان تێدایه و له‌م باره‌یه‌وه‌ش هۆشداری له وشكه‌ساڵی ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه غەزوان سەهلانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکانی ئاودێری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕاسته ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك شه‌پۆلی به‌هێزی باران بارین عێراقی گرته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پێشبینیكراو مه‌ترسی كه‌مئاوی و وشكه‌ساڵی هه‌ر ماوه، چونكه له‌ئێستادا %80ی به‌نداوه‌كانی عێراق ئاوییان تێدا نییه.
سەهلانی باسی له‌وه‌شكرد، عێراق توانایه‌كی فراوانی بۆ كۆكردنه‌وه ئاو هه‌یه، چونكه خاوه‌ن سه‌دان به‌نداو و پۆند و پڕۆژه‌ی ئاودێرییه، كه له توانایاندا هه‌یه زیاتر له 80 ملیار مه‌تر سێجا ئاو كۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا له‌دوای ژماره‌یه‌ك شه‌پۆلی باران بارین ته‌نیا ملیارێك مه‌تر سێجا له به‌نداو و پۆند و پڕۆژه‌كانی ئاودێری كۆبۆته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌ترسییه‌كانی وشكه‌ساڵی و قه‌یرانی كه‌مئاوی له‌م هاوینه‌دا قووڵتر ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له هاوینی 2025 ته‌نیا 3 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی كۆكراوه به‌رده‌ست بوو، كه له 70 ساڵی رابردوو عێراق به‌م شێوه‌یه تووشی گرفتی كه‌مئاوی نه‌بووه، به‌ڵام هاوینی 2019 یه‌كێك له باشترین هاوینه‌كان بووه و 55 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی كۆكراوه به‌رده‌ست بووه.