هیچ هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ نییه
ئه‌مڕۆ له كوردستان مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 915 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای زێڕینگرانی هه‌ولێر هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهاکەی ئاشکرا کرد
سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای زێڕینگران نیگه‌رانه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان و باس له‌وه ده‌كات، كه هیچ هۆكارێكی ڕاسته‌قینه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ نییه!
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ندرێن وه‌رتی، سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای زێڕینگرانی هه‌ولێر به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 به 915 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش نرخه‌كه‌ی ڕیكۆردێكی مێژوویی شكاند و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی گه‌یشته 940 هه‌زار دینار، كه یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه نرخی زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكی لقی سه‌ندیكای زێڕینگرانی هه‌ولێر به نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌وه كرد، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ دیار نییه و ئه‌و هۆكارنه‌ی كه هه‌ن بچووكن، بۆ نموونه ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا و یه‌مه‌ن و سعودییه و ئێران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه نابنه هۆكارێكی ڕاسته‌قینه‌ی متمانه‌پێكراو تا به‌م شێوه‌یه نرخی زێڕ بگاته ئه‌م ئاسته پێوانه‌یی و مێژوویییه.
هه‌ندرێن وه‌رتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شێك له بانكه گه‌وره و زلهێزه‌كانی جیهان تێوه‌گلاون له ناجێگیربوونی نرخی زێر و گه‌یشتنی به‌م ڕۆژه، دیار نییه له‌پێناو چ مه‌به‌ست و ئامانجێك ده‌ستكاری نرخی زێر ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێك له شاره‌زایانی ئابووری ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه نزمبوونه‌وه و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر نرخی زێڕ هه‌یه و وایانكردووه، كه نرخی زێڕ له دۆخێكی جێگیردا نه‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مسقاڵێك زێری عه‌یار 21 له‌نێوان 913 تا 915 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، مسقاڵێك زێری عه‌یار 22 به 957 هه‌زار دینار و مسقاڵێك زێری عه‌یار 18 به 785 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.