بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری دەستگیر کرا

بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری شوێنبزر کراوە و پۆلیس دەستگیرکردنی ئاشکرا ناکات
پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا و پۆلیسی سلێمانیش ڕەتی دەکاتەوە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیر کرابێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە، د. سەباح شەوی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە.
لەم باریەوە، رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە: " ئێمە ئاگادار نین و لەلایەن ئێمەوە دەستگیر نەکراو."
جێی باسە، سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستانە، تاوکو ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنی ئاشکرا نەبووە.