بەهۆی شەڕەوە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە

بەهۆی شەڕەوە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە
دوێنی ململانێ و شەڕ لە قەزای خەبات، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای قەزاکە تووشی زیان بووە و ئهمهش كاریگهری لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست كردووه.
وهزارهتی كارهبا لە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردهوه و ئاماژە بەوە دەکات، بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا.
وهزارهتی كارهبا له بڵاوكراوهكهی ئهوهشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتییانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن.