ئه‌مڕۆ نیکۆلاس مادورۆ له نیویۆرك دادگه‌یی ده‌كرێت
دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئەمڕۆ دەبرێتە بەردەم دادوەر
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی ڤه‌نزوێلا له نیویۆرك له‌ژێر چاودێری دۆناڵد تره‌مپ دادگه‌یی بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزا بدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، نیکۆلاس مادورۆ، سه‌رۆكی ده‌ستگیركراوی ڤه‌نزوێلا له نیویۆرك به‌تۆمه‌تی سه‌رپه‌رشتی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تۆره‌كانی تاوانكاری و كرده‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دادگه‌یی بكرێت و سزا بدرێت، كه ناوبراو له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئه‌مریكاوه داواكراوێك بووه و خودی پام بۆندی، داواکاری گشتی ئەمریكا ئه‌و تۆماته‌نه‌ی سه‌ر مادورۆیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 3ی 1ی 2026، هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا كه به ده‌لتا فۆرس ناسراوه، به فه‌رمانی تره‌مپ به ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هێلیكۆپته‌ر گه‌یشتنه شوێنی مانه‌وه‌ی نیکۆلاس مادورۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و توانرا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیربكرێت و بگوازرێنه‌وه بۆ نیویۆرك.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئه‌مریكا دێلسی رۆدریگێزی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ڤه‌نزوێلا ناساند، كه له پێشووتردا جێگری نیکۆلاس مادورۆ بوو.