كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئازاد ده‌كرێت؟
ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ 8 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه واده‌ی یاسایی شاسوار عه‌بدولواحید له زیندان ته‌واو بووه و به‌ڵام تائێستا ئازاد نه‌كراوه و ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌شی بۆ 8 رۆژی دیكه درێژ كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگه‌ی سلێمانی بریاریدا ماوه‌ی زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ 12ی مانگ درێژ بكرێته‌وه و تا 8 ڕۆژی دیكه‌ش ئازاد نه‌كرێت و له زیندان بمێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ناوزڕاندن بریاردرا بۆ ماوه‌ی 5 مانگ زیندانی بكرێت.
له 3ی ئابی 2025 فه‌رمانی دادگه بۆ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆی چه‌ندین سكاڵاوه ده‌رچوو، كه یه‌كێك له سكالاكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی جوڵانه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ری تۆماركرا بوو و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه تۆمار كرا بوو و داوای زیندانیكردن و دادگه‌یی كردنی ناوبراوییان كردبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به تۆمه‌تی هه‌ره‌شه و ناوزڕاندن و به یاسای سزادانی عێراق مادده‌ی 431 ده‌ستگیركراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 29ی 12ی 2025 ماوه‌ی زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید كۆتایی هاتووه و به‌ڵام تائێستا ناوبراو دادگه‌یی نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش دادگه‌ی سلێمانی بریاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی.