کاتژمێرێک دەوامی قوتابخانەکان دوادەخرێت
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەوامی قوتابخانەکانی سنووری شارەزوور کەم دەکرێتەوە
لە دوای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە قەزای شارەزوور بڕیاریدا بە دواخستی دەوامی قوتابخانەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
ئەمڕۆ شەممە نەبیل حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور لەبەر بەرژەوەندی گشتی و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێرسفر لە بەیانیاندا و بڕیاریاندا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری قەزای شارەزوور دوا بخەن.
بەگووتەی نەبیل حەمە ساڵح، بڕیاری دواخستنەکە بۆ هەردوو رۆژانی یەک شەممە و دووشەممە دەبێت، واتە دەوامی بەیانیان لەو دوو رۆژە کاتژمێر 9 دەست پێدەکات و دەوامی دوای نیوەڕوان وەک خۆی دەمێنێتەوە.