پشووی فەرمی لە سۆران راگەیەندرا
لەکۆتایی دا بڕیار لە سۆران بڕیار لەسەر ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی درا
سەرەڕای بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی دەوامی فەرمی، پەروەردەی سۆران بەهۆی ناسەقاگیری کەش و هەواوە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، دوای وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی و ناسەقاگیری کەش و هەوا بە تایبەت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ 15 پلە لە ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەیان بڕیاریاندا بە پشووی فەرمی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پەروەردەی سۆران پشووەکە لە سەرجەم قوتابخانەکانی حکومی و ناحکومی و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیان بۆ سبەی یەکشەممە.