سامان سیوەیلی: سبەی دەوامی فەرمییە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند
وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی لەسەر ڕاگەیاندنی پشوو لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە هاتە دەنگ و دەڵێت: "ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە هەواڵی سەیر و سەمەرەن".
ئەمڕۆ شەممە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و تایبەت دەوامی فەرمییە و بەهیچ جۆرێک پشوو نییە، بەڵکو ئەوەی لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر پشوو دادەندرێت هەواڵی سەیر و سەمەرە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لەسەر ڕاگەیاندنی پشوو ڕایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و ڕەوشی کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنورەکەیان.
پێشووتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی یەکشەممە 4ـی 1ـی 2026، لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەوام دەستپێدەکاتەوە.