باران بارین كۆتایی هات و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه
کەشناسی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ئاشكرا کرد
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، باران بارین كۆتایی هاتووه و پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه و كه‌شناسێكیش باس له‌وه ده‌كات، كه‌شوهه‌وا ئاسایی و سه‌قامگیر بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه‌شی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێك جارییش لە ناوچە شاخاوییه‌کان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌باره‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كه‌شناسی نووسیویه‌تی، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك جار لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم بە شێوەکی کاتی هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له پله‌كانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌مڕۆ شه‌ممه‌وه کەشوهەوای سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان سەقامگیر و ئاسایی دەبێتەوە، ئاسمان خۆره‌تاو ده‌بێت، نزمە پاڵەپەستۆ پاشەکشە دەکات و پەستانی بەرز جێگه‌ی دەگرێتەوە، بۆماوەی چەند ڕۆژێکی دیاریکراو، تا 72 کاتژمێر وشکە ساردی دەست پێدەکات و لەڕۆژدا پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت و لەشەواندا پلەکانی پلەکانی گەرما لەژێری سفری سیلیزییەوە دەبێت و لەدرەنگانی شەو بۆ کاتی بەرەبەیان دیاردەی شەختە و ته‌م و مژ ڕوودەدات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی جه‌ت له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی كه‌رما ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، لە ڕۆژی دووشەممەوە 5ی 1ی 2026، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردادێت، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی نیمچە گەرم بۆ تەواوی ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی تەدریجی بەرزدەبێتەوە 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و ڕۆژانی سێشەممه و چوارشەممەش بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام کەشی شەوان هەر بە ساردی ده‌مێنێته‌وه بەتایبەت له ناوچە شاخاوییەکان.