سبه‌ی دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند، سبه‌ی دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت
سبه‌ی مووچه‌خۆران ناتوانن له بانكه‌كان به‌هۆی پشووی بانكییه‌وه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و ته‌نیا فه‌رمانبه‌رانی هه‌ژماری من له هه‌ر كاتێمدا بیانه‌وێت ده‌توانن سه‌ردانی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره بكه‌ن و مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینه‌وه، سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی 4ی 1ی 2026، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنی مووچه له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من، کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكه بازرگانییه‌كان له كۆتاییدا باسی له‌وه كردووه، فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025 بۆ ئاگاداریتان.