شارێكی كوردستان دوای 50 سال ڕیكۆردی له به‌فر بارین شكاند
ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 1973ـەوە نزیكه‌ی 30 كاتژمێر به‌به‌رده‌وامی به‌فر لە ئامه‌دی باكووری كوردستان باری
ماوه‌ی 50 ساڵه هێنده‌ی ئه‌مساڵ به‌فر له ئامه‌دی باكووری كوردستان نه‌باریوه و نزیكه‌ی 30 كاتژمێره به‌شێوه‌یه‌كی به‌ره‌وام به‌فری لێ ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌شناسی توركیا بڵاویكرده‌وه، له به‌ره‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه به‌فر بارین له شاری ئامه‌دی باكووری توركیا ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو دره‌نگانی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه درێژه‌ی ده‌بێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
كه‌شناسی توركیا ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی 30 كاتژمێره به‌به‌رده‌وامی به‌فر ده‌بارێت و تائێستا زیاتر له 40 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه، كه ته‌واوی دنیای سپی پۆش كردووه و هیچ شوێنێك نه‌ماوه به‌فری لێ نه‌بارێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 1973 زیاتر له 60 سانتیمه‌تر به‌فر باری و له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌فری لێ ده‌بارێت.