به‌فر و باران كۆتایی پێدێت
كه‌شناسی هه‌رێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و باران بارینی ئاشکرا کرد
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای ده‌كات، كه سبه‌ی هه‌ینی كۆتایی به شه‌پۆلی به‌فر و باران بارین دێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كه‌شی ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت وه‌ك ناوچە سنوورییه‌كان، مێرگەسوور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر، هاوكات پێشبینی بارینی بەفر و کڕێوه لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورووبەری و ئیدارەی زاخۆ لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شی سبه‌ی هه‌ینی كه‌شناسی نووسیویه‌تی، سبه‌ی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا کاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و کۆتایی پێ دێت.
جێی باسه كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌كه‌ی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بن له نزمبوونه‌وه و كه‌شوهه‌وا ساردتر و ناجێگیرتر ده‌بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی