لە یانەیەکی شەوانەی سویسرا تەقینەوە ڕوویدا
تەقینەوەیەک لە یانەیەکی شەوانە لە سویسرا روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژروان، میدیاکانی سویسرا دەڵێن، پۆلیس ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
لە کاتی ئاهەنگێڕانی سەری ساڵ لە یانەیەکی شەوانەی سویسرا تەقینەوە ڕوویدا، کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیتام لاسیۆن، گووتەبێژی پۆلیسی سویسرا ڕایگەیاند، لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا تەقینەوەیەکی کوشندە یانەیەکی شەوانەی لە هاوینەهەواری خلیسکانی سەر بەفری کرانس مۆنتانا هەژاند و ژمارەیەک کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ساتی کەمێك دوای تەقینەوەکە دەردەخات و تێیدا دەردەکەوێت ئاگر لە شوێنەکە دروست دەبێت و خەڵک بە کۆمەڵ ڕادەکەنە دەرەوە.
هەر بە گووتەی پۆلیسی، هەرچەندە دەگووترێت تەقینەوەکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانی کاتی کۆنسێرتێک ڕوویداوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەکە ئاشكرا نەبووە، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوەی کردووە.
نوێدەکرێتەوە....