دووباره له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر ده‌بارێت
بە گوێرەی پێشبینییەکانی شاره‌زایانی كه‌شناسی هەرێم، قۆناغی سێیەمی شەپۆلی بەفر و باران دەست پێدەکاتەوە
یه‌كێك له شاره‌زایانی كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و دووباره‌ش له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر ده‌بارێت، به‌ڵام لاوازتره و وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنێ نییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌ممه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، قۆناغی سێیەمی شەپۆلی به‌فر و باران بارین لە نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوه دەست پێده‌كات و سەرەتاش لە سنووری پارێزگای دهۆک و دەورووبەرییەوه ده‌بێت، تا کاتەکانی درەنگی ئێوارە و شەو فراوانتر ده‌بێت و ده‌گاته سۆران و مێرگەسۆر و دەڤەری باڵەکایەتی، بۆیە لەم ناوچانە ئەگەری بەفربارین هەیە و دووبارە شەپۆلی به‌فر بارین ده‌گاته‌وه و هاوشێوه‌ی دوێنێ و له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی به‌فری لێ باری، دووباره به‌فر ده‌بارێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئاشكراشی ده‌كات، لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممه‌وه واتا له 1ی 1ی 2026، هەورەکان چڕتر دەبنەوە بۆ هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و کەرکووک و بەشێکی ناوچەکانی گەرمیان، لە کاتەکانی شەویشدا دەگاتە هەڵەبجە و سلێمانی و له سەرەتای دەستپێکی شەپۆلەکه‌ش بە بارانێکی کەم دەست پێدەکات و دواتر ڕێژەکە به‌رز ده‌بێته‌وه، ئەگەری باران بارین تا شەوی هەینی هه‌یه و دواتر کۆتایی پێدێت و کاریگەری شەپۆلەکەش زیاتر لە نێوان نیوەشەوی پێنجشەممە و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەبێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌فر بارین له سه‌نته‌ری پارێزگاكان ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، دووبارە ئەگەری بەفر بارین هەیە، بەڵام ڕێژەکەی کەمترە و باران زیاترە، لەنێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی پێنجشەممە ئەگەری بەفر بارین هەیە، دووبارە لە سەنتەری شاری هەولێر و چوارشەممەش لە دهۆک ئەگەری بەفر بارین هەیە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێنێته‌وه و شاره‌زایانی كه‌شناسی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بومه‌له‌رزه‌زانی و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رمای توند به‌رێوه‌یه.