به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی مووچه‌خۆران ده‌كرێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان داوا لە مووچەخۆران دەکەن لە کاتی شەودا سەردانی ئامێره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه نه‌كه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی داوا له مووچه‌خۆران ده‌كات، شه‌وان له‌ماڵ نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی ئامێره‌كانی ATM بۆ ڕاكێشانی مووچه‌كانیان نه‌كه‌ن، چونكه كه‌شه‌كه سارده و پله‌كانی گه‌رماش به‌ته‌واوی نزم بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داوا له مووچه‌خۆران ده‌كه‌ین له كاته‌كانی شه‌ودا به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و گه‌یشتنی به‌ژێر پله‌ی سفری سه‌دی سه‌ردانی ئامێره‌كانی دابه‌شكردنی مووچه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو پێویسته له‌كاته‌كانی نیوه‌رۆ بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌م ڕێنماییه بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش دروسته، چونكه پله‌كانی گه‌رما به نزمی ده‌مێنێته‌وه و بۆیه داواكارین له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌رۆ بچن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و ئه‌مه‌ش له‌پێناو ته‌ندروستی خۆیان و ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران و به‌فر و سه‌رمایه‌یه كه ناوچه‌كه‌مانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بۆ ئه‌م مانگه 630 هه‌زار مووچه‌خۆر له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن و ئه‌مڕۆش دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌ستی پێكرد و له‌ئێستاشدا شه‌پۆلێكی چڕی باران و به‌فر هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش له زۆربه‌ی شار و چارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژێر پله‌ی سفری سه‌ددی دابه‌زیوه.