ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر و باران ده‌بارێت
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان به‌فر و باران ده‌بارێت
كه‌شناسی پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كات، له دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆوه له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر و بارانێكی چڕ ده‌بارێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له نیمچە هەوره‌وه بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی بەیانی شەپۆلێکی تری بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه، بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک ده‌ستپێده‌كات، پاشان بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکانی دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجه و دەورووبەری سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووکیش دەگرێتەوە، لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەکانی هەرێم.
له‌باره‌ی لاوازبوونی كاریگه‌رییه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نه‌بێت دابارینی كڕێوه بەردەوامی دەبێت، سەبارەت بە بڕی دابارین بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی 15-30 سم وە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان 5-15 سم ده‌بێت.
له‌باره‌ی كه‌شی سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه كه‌شناسی باس له‌وه ده‌كات، کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما به‌ته‌واوی نزم ده‌بێته‌وه و له زۆرینه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژێر پله‌ی سفری سیلیزی پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و چیای شه‌نگال و سه‌نته‌ری پارێزگای موسڵ به‌فر و باران ده‌بارێت.
ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و له ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر وه‌ك بالیسان و هیران و نازەنین و خەلیفان و هەریر و شەقلاوە و کۆڕێ و پیرمام و کۆیە و زیارەت و هەنارە و بەرزاییەکانی کەسنەزان به‌فر ده‌بارێت، هاوكات له سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ماوەت و چوارتا و پێنجوێن و گەرمک و دوکان و پیرەمەگروون وقەره‌داغ و سورداش و گاپیلۆن و بەرزنجە و سەیدسادق و بازیان و ناڵپارێز و لەسەنتەری پارێزگای هەڵەبجە و چیاکانی دەورووبەری و ناوچەکانی هەورامان تەوێڵە و بیاره و ئاوێسەر و خورماڵ و هاوكات له ناوەندی ئیدارەی سۆران و ڕەواندز و حاجی ئۆمەران چۆمان و سیدەکان و ئالانە و بارزان و مێرگەسور و شێروان مەزن و له ناوەندی ڕاپەڕین ڕانیە و قەڵادزێ و هەڵشۆ و مەرزی کێلێ وه‌رتێ و دۆڵی شاورێ و هاوكات له باکووری خۆرهەڵاتی کەرکووک شوان و قەرەهەنجیر و بانی مەقان لەوانەیە گۆڕانکاری ڕووبدات و به‌فر بارینه‌كه سەنتەری پارێزگای کەرکوکیش بگرێتەوه و جگه له‌وانه‌ش له بەشێک لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان و ناحیەی سەنگاو و چیای بەمۆ به‌فر ببارێت.