پایتەخت

هاتووچۆی سۆران: ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان دەبل ئەکسل و زنجیردار نەبێت هاتووچۆ مەکەن

هاتووچۆی سۆران: ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان دەبل ئەکسل و زنجیردار نەبێت هاتووچۆ مەکەن
کورتە

لە سۆران بەهۆی بەفر بارینەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران هۆشداری بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات، کە سەردانی چەند شوێنێک بۆ سەلامەتی گیانیان نەکەن.

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، هاتووچۆ کردن لە ڕێگاکانی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران، سۆران بۆ سیدەکان بەتایبەتی لۆفەکانی سەری بەرد، زینی وەرتێ ئەستەم و زەحمەتە.

هاتووچۆی سۆران هۆشداری دەدات، لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتییان ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان (دەبل ئەکسل) نەبێت و زنجیردار نەبێت هاتووچۆ بۆ ئەو شوێنانە نەکەن.

27 کانونی یەکەم 2025 16:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026