پایتەخت

لە سلێمانی هاووڵاتییەک بە چەقۆ کوژرا

لە سلێمانی هاووڵاتییەک بە چەقۆ کوژرا
کورتە

کەمێک لەمەوبەر لە هۆتێلێکى ناو بازاڕى سلێمانى تەرمێک دۆزرایەوە کە بە چەقۆ کوژراوە

لە هۆتێل تاجی پاشا لە سلێمانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنی لێدانی چەقۆی بەسەر جەستەیەوە هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لە سەنتەری رێکخستنی پەیوەندییەکان jcc راگەیاند، لە 'هۆتێل تاجی پاشا' لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە بە بونی تەرمێک کە بەچەقۆ کوژراوە.

ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە، لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

27 کانونی یەکەم 2025 14:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026