بەناوی هێزی ئەمنیی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڕکێتێک!
2 تۆمەتبار کە سەر بە هیچ دامودەزگایەکی ئەمنی نین، بەناوی هێزی ئەمنی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڕکێتێک
2 تۆمەتبار کە سەر بە هیچ دامودەزگایەکی ئەمنی نین، بەناوی هێزی ئەمنی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڕکێتێک، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "تۆمەتبارەکانمان دەستگیر کردوون".
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادارکرانەوە کە 2 تۆمەتبار بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بڕیاری دادوەر دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد سەرەنجام توانرا 2 تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ع، س - ب، م، أ) دەستگیربکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونیکردەوە، دوای لێکۆلێنەوەکان دەرکەوت ئەم 2 تۆمەتبارە سەر بەهیچ دام و دەزگایەکی ئەمنی نین، پێشینەی تاوانکاریان هەیە.