لەسەر دزیکردن لە کۆچبەران 6 کارمەندی کۆچبەرانی بەریتانیا دادگەیی دەکرێن
شەش ئەفسەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، بە فەرمی تۆمەتبار کران بە دزی کردن لە کۆچبەران و سپیکردنەوەی پارە.
بەتۆمەتی دزیکردن لە کۆچبەران و سپی کردنەوەی پارە، ژمارەیەک کارمەندی کۆچبەرانی بەڕیتانیا دادگەیی دەکرێن.
فەرمانگەی داواکاری گشتیی بەریتانیا (CPS) ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرابووە کە شەش ئەفسەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا، هەڵساون بە دزی کردن لە کۆچبەران و سپیکردنەوەی پارە.
پێنج لەو ئەفسەرانە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ دزی کردن و خراپ مامەڵە کردن لە پۆستی گشتیان ئاراستە کراوە، هەروەها هەر شەش کارمەندەکە تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە.
بڕیارە هەر شەش تۆمەتبارەکە لە رێکەوتی 29-1-2026A لەبەردەم دادگای وێستمینستەر یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنیان بەڕێوەبچێت.