وەرگرتنی قەرەبوو بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرامکرا
یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلام وەرگرتنی قەرەبوو بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرام دەکات
قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە، یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلام وەرگرتنی قەرەبوو بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرام دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی ئیسلامی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەو پارانەی بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆکراوەتە و دابەش دەکرێت کارێکی پیرۆزە و جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام هەرکەسێک ئەگەر زیانی بەرنەکەوتبێت خاوەنەکەی، دوکانەکەی یاخود موڵکەکەی تووشی زەرەر نەهاتبێت و ناوی خۆی بۆ قەرەبوو تۆمار بکات ئەوا دەبێتە جۆرێکی فێڵ و حەرامە.
د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی باس لەوەدەکات، هەرچەندە خەڵکی ئازیزی چەمچەماڵ ناپڕژێنە ئەم بابەتە و هەرکەسێکیش ئەو پارەیە وەربگرێت حەرامە.
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئایینی پەیامێک بە چەمچەماڵییەکان دەدات، هەمووان بەم کارەساتە سروشتییە نیگەران بوون و هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن، ئەم ڕووداوە سەلماندی کورد لێی بقەومێت ئەوانی دیکە هاوکاری دەبن.