%80ـی منداڵانی غه‌ززه برسیین و له كاره‌ساتدا ده‌ژین
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕزگاركردنی منداڵان ڕاپۆرتێکی نوێی لەسەر دۆخی ئێستای منداڵانی غەززە بڵاوکردەوە
ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری له دۆخی منداڵانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، كه زیاتر له %80ـی منداڵانی ئه‌و كه‌رته برسین و به‌شێكی زۆریشیان تووشی به‌دخۆراكی بوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕزگاركردنی منداڵان بڵاویكرده‌وه، زیاتر له %80ی منداڵانی غه‌ززه تووشی دۆخێكی ته‌واو كاره‌ساتبار و مه‌ینه‌تبار بوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌رای گه‌یشتنی هاوكاری و خواردن به‌ڵام هه‌ر برسین و له ئاستی نائاسایی خواردندا ڕۆژه‌كانی خۆیان به‌رێده‌كه‌ن و به‌جۆرێك له 1-6-2026 ملیۆن هاووڵاتی كه‌رتی غه‌ززه برسی ده‌بن و ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌كاته 800 هه‌زار منداڵ و دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپ و خراپتریش ده‌روات.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، ئه‌و خواردن و هاوكارییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته غه‌زززه ناتوانن كۆتایی به برسییه‌تی منداڵان بهێنن، چونكه پڕ له شه‌كر و خوێیه و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، ئه‌و خواردنه ناڕێكه‌ی كه پێشكه‌شییان ده‌كرێت ڕێگه له گه‌شه‌ی ئه‌و مناڵانه بگرێت و ڕێژه‌ی به‌دخۆراكی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌و خواردن و پێداویستییانه‌ی ده‌بردرێته كه‌رتی غه‌ززه وه‌ك پێویست ناگاته ده‌ستییان و به‌ربه‌ستی فراوان له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان هه‌یه.