شاندی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌چێته به‌غدا
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات و سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکەن.
وا بریاره ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی به سه‌رپه‌رشتیكردنی فازڵ میرانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و به ئامانجی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق و ده‌ست به‌كاربوونی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسییه براوه‌كان ده‌ست به كۆبوونه‌وه و دانوستان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شاندی دانوستانكاری پارتی له‌لایه‌ن فازڵ میرانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه له فوئاد حوسێن، ئومێد سه‌باح و فارس عیسا ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارتی له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بریاریدا به پێكهێنانی ئه‌م شانده و داوای كرد، به نوێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ردانی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌غدا بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر داهاتووی عێراق دروست بكه‌ن.