وەزارەتی دارایی 120 ملیار دیناری بۆ بەغدا نارد
وەزارەت دارایی هەرێم ڕایگەیاند، 120 ملیار دینارەکە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 120 ملیار دیناریان وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی 10 بەشێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بە ناردنی 120 ملیار دینارەکە دابوو کە ئەمڕۆ دووشەممە دەینێرن.
لیستی مووچەی مانگی 10 لە 25-11-2025 و لیستی مانگی 11 لە 07-12-2025 رادەستی بەغدا کراون، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 12ـش لە 16ی ئەم مانگەدا نێردراوە.