ناوی ئەندامانی شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکراکرا
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێندرا
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێندرا، پایتەخت میدیا ناوی ئەندامانی شاندەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، لە پیرمام کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا لە کۆبوونەوەکەدا، شاندێکی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەن سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق پێکهێندرا، ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە ( فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی و ئومێد سەباح و فارس عیسا).
لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە ڕۆژی 29ـی 12ـی 2025، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەڵبژێردراو ئەنجام بدرێت.