لە شارێكی عێراق پشوو ڕاگه‌یه‌ندرا
به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه له شارێكی عێراق پشوو ڕاگه‌یه‌ندرا
یه‌كێك له پارێزگاكانی عێراق به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌تینی سه‌رما و سۆڵه پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسه‌ننا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی گۆرانكارییه‌كانی خێراكانی كه‌شوهه‌وا و هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و سۆڵه بریاردرا ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی موسه‌ننا بكرێته پشووی فه‌رمی.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسه‌ننا هاتووه، پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون و شه‌پۆلێكی به‌هێزی سه‌رما شاره‌كه‌مانی گرتووه‌ته‌وه بۆیه له‌پێناو ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م بریاره ده‌ركرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پشووه‌كه دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای موسه‌ننا ناگرێته‌وه.