دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ورووپی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌نیشێته‌وه
ماوه‌ی 35 ساڵه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ورووپی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا نه‌نیشتووه‌ته‌وه
ماوه‌ی 35 ساڵه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌ورووپی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا نه‌نیشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای 35 ساڵ هه‌واڵی نیشتنه‌وه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئه‌ورووپی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له په‌ره‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دوای 35 ساڵ دابڕان یەکەم فڕۆکەی ئەورووپی وەرگرت و عێراقییش گه‌رایه‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌ورووپا و گه‌شته‌كه لەسەر هێڵی بەغدا – ئەسینا – بەغدا ئه‌نجام درا و به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش كه داندراوه، له هه‌فته‌یه‌كدا دوو گه‌شت به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق باس له‌وه كراوه، گەشتەکە لە لایەن هێڵی ئاسمانی ئیجە بەڕێوە دەچێت، کە هێڵی ئاسمانی نیشتمانی یۆنانییە، هێڵی ئاسمانی ئیجە تۆڕێکی فراوانی هەیە کە 162 شوێنی جیهانی دەگرێتەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم گەشتی ئه‌ورووپی کە لە بەغدای پایتەخت بنیشێتەوە لە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵی رابردوودا.
گواستنه‌وه‌ی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م گه‌شته‌ی ئه‌نجام دراوه خاڵێكی ته‌واو گرینگە، كە مژدەی قۆناغێکی نوێی بووژانەوە و کرانەوەی کەرتی فڕۆکەوانی عێراقی ده‌دات.