سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی باشترین هاندەر لە جیهان، پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی باشترین هاندەرەی وەرزشی لە جیهان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی یانەی زاخۆ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سەرۆك بارزانی لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان، خەڵکی زاخۆ و هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا بۆ ساڵی 2025 بە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ بەخشرا.
هاوکات، سەرۆک بارزانی بەدەستهێنانی ئەو نازناوەی بە مێژوویی وەسفکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانان و یانەی وەرزشیی زاخۆ خواست.