پایتەخت

یەزن مەشعان جبووری: بافڵ تاڵەبانی شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە

یەزن مەشعان جبووری: بافڵ تاڵەبانی شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە
کورتە

بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی عەرەبیییەکی باش نازانێت، ئەمینداری گشتیی حیزبی نیشتمان پێیوایە ناوبراو شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە

ئەمینداری گشتی حزبی نیشتمان لە دیدارێک لەگەڵ کەناڵی عەهد ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، یەزن مەشعان جبووری، ئەمینداری گشتیی حیزبی نیشتمان، لەبارەی بەربژێربوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی شایستەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نییە، چونکە عەرەبی نازانێت، وتیشی، ئەو خۆی بۆ پۆستەکە بەربژێر کردبوو و تەنانەت هەوڵی زۆریشی بۆ دابوو، بەڵام شانسی سەرکەوتنی نییە.

یەزن مەشعان جبووری هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئاشکرای کرد، بافڵ تاڵەبانی بە سەركردەیەکى عێراقى گوتووه، خۆ من كوڕی جەلال تاڵەبانیم و باوکم سەرۆکایەتی عێراقی کردووە، ئێوە كێشەتان لەگەڵ من چییە، ئەویش وەڵامی داوەتەوە و پێی گوتووە، جەلال تاڵەبانی بە عەرەبییەکی پەتیی عێراقی قسەی دەكرد، بەڵام تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بكەیت و تەنانەت كوردییەكەشت باش نییە.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا، ئەمینداری گشتیی حیزبی نیشتمان ئاشکرای کرد، بافڵ تاڵەبانی بەو کەسایەتییە عێراقییەی گوتووە، مادام عەرەبییەکەم باش نییە بە ئینگلیزی قسە دەکەم ئەمە ئیتر کێشە نییە، ئەو کەسەش پێی ڕاگەیاندووە، بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆكێكی عێراقی كوردی لە كۆمكاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات، قورسە.

کوڕی مەشعان جبووری لە چاوپێکەوتنەکەدا ڕا و بۆچوونی قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراقیشی هێنایە بەر باس و وتی، قەیس خەزعەلیش لەبارەی بافڵ تاڵەبانییەوە بۆچوونێکی باشی نییە و ڕایگەیاندووە، بافڵ چونکە عەرەبی نازانێت ناتوانێت ببێتە سەرۆککۆماری عێراق.

16 کانونی یەکەم 2025 12:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026