سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران
کورتە
بەهۆی تەمێکی چڕەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر ڕاگیران
ماوەی 2 ڕۆژە شەپۆلێکی چڕی تەم و مژ پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە، لە ئێستادا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی تەم و مژێکی چڕەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیراون.
بەگووتەی ئەحمەد هۆشیار، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیار نییە.