بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان: پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ تەرمە دۆزراوەکە دەکەین
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک لە گوندی ئیستریان لە بێخمێ دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت مامۆستا ئاڤێستا بێت، لە ئێستادا تەرمەکە بەشێوەی زانستی هەڵدەگیرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، تەرمێک لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە دۆزراوەتەوە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەشی تەندروستی هەولێر و پزیشکی دادی و بەرگری شارستانی و بەڵگەکانی تاوان فەرمانیان پێ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات، تەرمەکە بە شێوەیەکی زانستی هەڵدەگیرێتەوە بۆ پشکنین و وەرگرتنی نمونەی DNA و دیارکردنی چارەنووسی دەهێندرێتە هەولێر.