پایتەخت

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا لە سووریا بریندار بوون

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا لە سووریا بریندار بوون
کورتە

لە شاری تەدموری سووریا ڕووداوێکی ئەمنی ڕوویدا و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

 

ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی و ناوچەییدا لە دوروبەری شاری تەدموری سووریا لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سووریاوە، چەکدارێک تەقەی لێکردوون و چەند سەربازێک بریندار بوون. 

 

سەرچاوەکانی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، لەو هێرشەکەدا دوو سەربازی هێزە ئەمنییەکانی سووریا و چەند سەربازێکی هێزەکانی ئەمریکا بریندار بوون.

 

دوای دەستڕێژکردنی ئەو چەکدارە لە هێزەکان، هێزەکانی ئەمریکا و سووریا پێکەوە وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکەیان داوەتەوە و هێرشبەرەکەیان کوشتووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ناسنامەی هێرشبەرەکە یان هۆکارەکانی پشت ئەم هێرشە ئاشکرا نەبووە.

 

هەورەها سەرچاوە ئەمنییەکانی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، دوابەدوای ئەو ڕووداوە دۆخێکی ئەمنیی توند لە ناوچەکە گیراوەتەبەر و  دەروازەی نێوان دێرەزوور و دیمەشق بە شێوەیەکی کاتی داخراوە.

13 کانونی یەکەم 2025 22:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026