سیروان ساڵح: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو بکاتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان
دوای هەفتەیەک ئەمڕۆ ئەم شەپۆلی بارانبارینە کۆتایی دێت، پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو بکاتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆتایی بەم شەپۆلی بارانبارینەی کە لە دەریایی ناوەڕاست هاتبوو دێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوە کەشێکی سەقامگیر و جێگیر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح ئاماژەی بەوەدا، کۆتایی هاتنی شەپۆلەکە جگە لە ناوچە شاخاوەییەکانە ئەگەری بڕێکی باران ناوخۆیی هەیە.
بەگووتەی ئەو شارەزای کەشناسییە، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان.