پایتەخت

پشووی فەرمی راگەیەندرا

پشووی فەرمی راگەیەندرا
کورتە

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بڕیاردا پشووی فەرمی ڕابگەیەندرێت

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بڕیاردا لە پارێزگای کەرکووک پشووی فەرمی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە دەوامی فەرمی تەنیا لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان، قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکووک ڕابگیرێت.

 

‎بەگووتەی ڕێبوار تەها، بڕیارەکە بەهۆی بەردەوامی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەنتەری کەرکووک و قەزا و ناحیە و گوندەکان.

 

‎پارێزگاری کەرکووک جەخت لەوەدەکاتەوە، سەبارەت بە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان دەوامی فەرمی تێیاندا ئاسایی و بەردەوام دەبێت.

13 کانونی یەکەم 2025 17:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026