هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تاشه به‌رده‌كانی ڕێگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ ئاشكرا بوو
شۆفێران له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تاشه به‌رد ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك گرته‌ی ڤیدیۆییدا ده‌ركه‌وت، كه ژماره‌یه‌كی زۆر تاشه به‌ردی گه‌وره له ڕێگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه به‌رگری شارستانی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه، داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکەین، بەهۆی باران بارینی بەردەوام و ئەو پڕۆژانەی لە سنوورەکانمان ئەنجام دەدرێت بەڕێژەیەکی زۆر و بەردەوام بەرد لە شاخەکان دێنە خوارێ و مەترسی لە سەر شۆفێران دروست دەکات.
له بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه، داواکارین لە هاووڵاتیان لەو شوێنانەی مەترسی دارمان هەیە ئۆتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن، بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان و گەشتیاران گوێ بە هۆشدارییەکەمان بدەن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەکەن.