له ئێران دیارده‌ی ڕۆچوونی زه‌وی به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات
هۆشداری له دیارده‌ی ڕۆچوونی زه‌وی له ئێران ده‌درێت و وه‌ك مه‌ترسیدارترین پرس وێنا ده‌كرێت
له 18 پارێزگای ئێران به‌هۆی ده‌رهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی به‌خێرایی زه‌وی ڕۆده‌چێت و هۆشداری ده‌درێت له به‌رده‌وامی دیارده‌كه و وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر داهاتووی ئێران وێنا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، ڕێژه‌ی ڕۆچوونی زه‌وی به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات و له 18 پارێزگا 10 سانتیم و له ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ڕێژه‌كه بۆ 40 سانتیم به‌رزبووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له %5ی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان گه‌یشتووه‌ته ئه‌م ڕێژه به‌رزه.
ئاژانسه هه‌واڵییه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئێران له ڕێژه‌ی ڕۆچوونی زه‌وی له سه‌رتاسه‌ری جیهان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ده‌رهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی هه‌یه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره و فراوانی هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دیارده‌ی ڕۆچوونی زه‌وی له ئێران بووه‌ته حاڵه‌تێكی ئاسایی ڕۆژانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌خێرایی زه‌وی ڕۆده‌چێت و شاره‌زایانی په‌یوه‌ست به‌م بواره هۆشداری توند ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌خێرایی به‌رپرسانی وڵاته‌كه چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكه‌ن.