پایتەخت

لە جیاتی زێڕ سەگێک پێشکەشی بووک و زاوا کرا

لە جیاتی زێڕ سەگێک پێشکەشی بووک و زاوا کرا
کورتە

هاوڕێی زاوایەک لە تورکیا هەمووان بە پێدانی سەگێک بە بووک و زاوا سەرسام دەکات

لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگری لە تورکیا، یەکێک لە میوانەکان سەگێكی پێشکەشی بووک و زاوا کرد.

لە قەزای چیڤریلی سەر بە پارێزگای دەنیزلی لە تورکیا، "موعەممەر ئاکچومەن"ـی تەمەن 22 ساڵ، کە وەک چێشتلێنەر لە یانەیەکی وەرزشیی کاردەکات، لەگەڵ "توغبا ئاکچومەن"، لە هۆڵێکدا ئاهەنگی هاوسەرگیرییان ئەنجامدا.

 یەکێک لە میوانەکان بە ناوی "سولەیمان گولتەکین"، لە جیات زێڕ و پارە تووتکەسەگێکی لە جۆری کەنگالی بە دیاری دایە زاوا.

بە گووتەی زاوایەکە، پێشووتر هاوڕێکەی بەڵێنی پێدانی سەگێکی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری پێدا بوو، بەڵام باوەڕی پێ نەکربوو تا ئەو کاتەی سەگەکەی هێنایە نێو هۆڵی ئاهەنگەکە و هەمووانی سەرسام کرد.

12 کانونی یەکەم 2025 17:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026