پایتەخت

چەکدارانی داعش موختاری گوندێکیان کوشت

چەکدارانی داعش موختاری گوندێکیان کوشت
کورتە

چەکدارانی داعش ئەو موختارەیان کوشت، کە جگە لە کوڕێکی، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بە دەستی داعش کوژراون.

لە گوندیکی پارێزگای سەڵاحەدین، چەکدارانی داعش دەستڕێژی گوللەیان لە موختاری گوندەکە کرد و کوشتیان.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی ئەلبودۆری سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێکی داعش هێرشییان کردە سەر ماڵی موختاری گوندەکە و کوشتییان، کە پێشتر زۆرینەی ئەندامانی خێزانەکەی بەدەستی ئەو گرووپە کوژران.

 موختاری گوندەکە ناوی " فەخری ئەحمەد ساڵح"ـە و  سوننە بووە، پێشتر ئەو کەسە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی، جگە لە کوڕێکی، بەدەستی داعش کوژراون.

 لەدوای رووداوەکە دەستبەجێ بە فەرمانی پارێزگار هێزە ئەمنییەکان راسپێردران بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشە، بەڵام چەکدارانی داعش دوای ڕووداوەکە هەڵاتوون و تا ئێستا نازاندرێت لە کوێ خۆیان حەشار داوە.

لەم دوایانەدا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی چەکدارانی داعش ڕووی لە زیادبوون کردوووە و لە ڕێککەوتی 8-12-2025، لە پارێزگای هەڵەبجە لە کاتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک داعش پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و بەم هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بریندار کرا، هاوکات توانرا 3 چەکداری داعش دەستگیر بکەن.

12 کانونی یەکەم 2025 10:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026