بەرهەم ساڵح وەک کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هەڵبژێردرا
د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەستنیشانکرا
د. به‌رهه‌م ساڵح دووەم باڵاترین پۆستی لە نێو نەتەوەیەگرتووەکان پێ بەخشرا.
د. به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لەلایەن، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا.
ئه‌م پۆسته دووه‌م باڵاترین پۆستی نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانە، هاوکات د. به‌رهه‌م ده‌بێته دووه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست توانیویه‌تی ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت، بەمەش دوای 75 ساڵ ئەم پۆستە درا بە کەسێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە هه‌موو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له هه‌موو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران.
وا بڕیاره مانگی یەکی ئەمساڵ د. به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به‌كار بێت.