کێشەی کارەبای چەمچەماڵ چارەسەرکرا
کارەبا بۆ تەواوی قەزای چەمچەماڵ گەڕایەوە
بەهۆی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ کێشەی بچڕان کەوتبووە نێو کارەبای سنوورەکە و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ دووەم رۆژ دوای کارکردنێکی قورس لە لایەن هۆبەی چاکسازیی هێڵەكان و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی کێشەی هێڵی 33 كەی ڤی چەمچەماڵ- شۆڕش چارەسەرکرد کە بریتیبوو لە گۆڕینی 2 سێت فنجان و 2 جەمپەر لەگەڵ 2 سێت بازباڕ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی باس لەوەدەکات، بەم هۆیەوە هەردوو لاینی هێڵەكە گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆیی و کارەبا بۆ تەواوی قەزای چەمچەماڵ گەڕایەوە.