پارێزگای هەڵەبجە: ئەگەر هەیە مین و تەقەمەنی جوڵا بێت
بەهۆی لافاوەوە هاووڵاتییان لە جوڵانی مین و تەقەمەنی ئاگادار دەکرێنەوە
بەهۆی لافاوەوە هاووڵاتییان لە جوڵانی مین و تەقەمەنی ئاگادار دەکرێنەوە و پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت: " کاتی بینینی مین پەیوەندی بکەن".
پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە ماوەی 2 ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکەو دروستبوونی لافاو، ئەگەر هەیە مین یان تەقەمەنی جوڵا بێت و هاتبێتە سەر ڕێگەی هاووڵاتییان و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بکات.
پارێزگای هەڵەبجە داوا دەکات، لە کاتی بینینی مین یان تەقەمەنی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 182 بۆ ئەوەی بە زووترین کات لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەڵەبجەوە چارەسەری ئەو حاڵەتە بكرێت.