پایتەخت

قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا

قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا
کورتە

قائیمقامیەتی قەزای کفری بڵاویکردەوە، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لافاو و لەبەر سەلامەتیی گشتی، رێگای کفری - کەلار داخرا

بەهۆی دروستبوونی لافاو رێگای دەروازەی کفری - کەلار داخرا و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی قەزای کفری ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی لافاوەوە و لەبەر سەلامەتیی گشتی، ئێستا رێگای دەروازەی کفری - کەلار داخرا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی قەزای کفری دا هاتووە، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین پاپەندی رێنماییەکان بن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ عارف عادل، قایمقامی کەلار ڕایگەیاندبوو،: "مەترسیی شکانی بەربەستەکانی ساترەکانی چەمی گۆبان و هاتنی لافاوی زۆر بۆ کەلار هەیە و تا ئێستا نزیکەی لە 30% بەربەستەکان شکاون"، بۆ ئاگاداری هاووڵاتییانیان کردەوە کە دووربکەونە لە بەربەستەکان و لە ماڵ بمێننەوە.

10 کانونی یەکەم 2025 12:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026