شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارین کۆتایی نەهاتووە
لە ڕۆژانی داهاتوو قۆناغی سێیەمی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
شارەزایەکی کەشناسی هەرێم هۆشداری لە بەردوامبوونی بارانبارین دەدات، کە ئەگەری دروسبوونی لافاوی زیاتر هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارانبارین کۆتایی نەهاتووە، قۆناغی سێیەمی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی کردووەتەوە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
سەبارەت بە ڕۆژانی داهاتوو ئەم شارەزای کەشناسییە ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕۆژی هەینی 12-12-2025 لە قۆناغی سێیەمی شەپۆلەکە بارانارین تەواوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە کاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی جەختیش دەکاتەوە، کە ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت بڕ و جۆری بارانەکەی.