پایتەخت

کوردستان فاوندەیشن هێزی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابین دەکات

کوردستان فاوندەیشن هێزی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابین دەکات
کورتە

هێزی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دابین دەکرێت

ڕێکخراوی کوردستان فاوەندەیشن بەهەمانگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هێزی مرۆیی، بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکانی چەمچەماڵ دابین دەکات.

 

ڕێکخراوی کوردستان فاوەندەیشن بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداویستی فریاگوزاری و هێزی مرۆیی (خۆبەخش) بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکانی قەزای چەمچەماڵ دابین دەکات.

‎ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن باس لەوەدەکات، لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوە سروشتییە و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان و هاووڵاتییان لەگەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبێت.

10 کانونی یەکەم 2025 00:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026