د. لەتیف ڕەشید: داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین هاوکاری قوربانیانی لافاوەکەی هەرێم بکات
سەرۆککۆماری عێراق داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ دەکات
سەرۆککۆماری عێراق بەهۆی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گەلەکەیان دەکەن لە هەرێمی کوردستان دوای ئەو لافاو و بارانبارینە بەخوڕەی کە چەند ناوچەیەکی گرتەوە، کە زیانی گیانی ماددی لێکەوتەوە، وێڕای دەربڕینی دڵتەنگی قووڵی خۆیان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە، هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکان دووپات دەکاتەوە.
لەتیف ڕەشید داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکات، کە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری پێویست و هەوڵەکانی فریاگوزاری خێراتر بکەن و هاووڵاتییان بپارێزن.