ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە
بارەگای بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات
بارەگای بارزانی بەهۆی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ داوایەک ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لەیلان لە كەركووك 3 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیکەش بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشیی خۆیان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان دەكەن و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازن.
بارەگای بارزانی داوا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات، بە زووترین كات بە هانای لێقەوماوان و زیانلێكەوتوانی ئەو ڕووداوە بچن و ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ یارمەتیدانیان ئەنجام بدەن.