پەروەردەی ڕاپەڕین: کەشوهەوا ئاساییە و سبەی پشوو نییە
پەروەردەی ڕاپەڕین جیا لە ناوچەکانی دیکە پشووی فەرمی ڕاناگەیەنێت
پەروەردەی ڕاپەڕین جیا لە ناوچەکانی دیکە پشووی فەرمی ڕاناگەیەنێت و باس لەوەدەکات، کەشوهەوا ئاساییە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پێشبینی کراوی کەش و هەوا، سبەی چوارشەممە لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ڕەوشی کەش و هەوا ئاساییە.
پەروەردەی ڕاپەڕین جەخت لەوەدەکاتەوە، هەر بۆیە سبەی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی دەوام ئاساییە و پشوو نییە