به‌رگری شارستانی سۆران: مه‌چوونه ڕووبار و چه‌مه‌كان تا ژیانتان سه‌لامه‌ت بێت
هۆشدارییه‌كی به‌په‌له ده‌درێته هاووڵاتییانی سۆران
هاووڵاتییانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیكی ڕووبار و چه‌مه‌كان بكه‌ون و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رگری شارستانی سۆران بڵاویكرده‌وه، داوا لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکەین، لەم چەند ڕۆژەدا بەهیچ شێوەیەک نزیک ڕووبار و چەمەکان نەکەون و بەهۆی شەپۆلی باران بارینه‌وه‌ش ئاستی ئاوی ڕووباره‌كان زۆر بەرز بووه‌ته‌وه و تیژڕەو و لێڵ و بەهێزن و مەترسی لەسەر گیانتان دروست دەبێت.
له كۆتاییدا به‌رگری شارستانی سۆران هیواداره كه هاووڵاتییان و گەشتیاران گوێ بە هۆشداریەکەیان بدەن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاواز لافاو ڕوویداوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان كه‌سیش زه‌ره‌رمه‌ند بوونه.